رووداو - تەندروستی لە هەولێر هەڵمەتی هۆشیاری دەروونی لە ژێر ناونیشانی 'داننان بە ئازارە دەروونییەکان لاوازی نییە' بەڕێوەچوو. ئەمڕۆ چوارشەممە 18-11-2026 د. نزار گزالی، پسپۆڕی دەروونی و بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە ژیاندا گرفتە دەروونییەکان زۆر بووە و ئەمەش کار دەکاتە سەر ژیانی تاکەکان، قوتابی، مامۆستا و فەرمانبەران. بۆیە بە پێویستمان زانی کە هەڵمەتێک بە هۆشیاری دەروونی رابگەیەنیین. د. نزار گزال، دەڵێت "کۆمەڵەک تێڕوانینی هەڵە لەنێو کۆمەڵگە هەبوو لە پێشوودا، کاتێک کەسێک سەردانی پسپۆڕێکی دەروونی بکردایە ئەوا پێیان رادەگەیاند کە ئەم کەسە تەواو نییە، بەڵام ئەم تێڕوانینە هەڵەیە بەرانبەر بە چارەسەری دەروونی و پێویستە بگۆڕێت". ئەم پزیشکە ئاماژە دەدات، بەپێی پێوەرە جیهانییەکان هەرکەسێک داوای چارەسەری دەروونی بکات ئەوا لە لووتکەی هۆشیاری دایە و لە خەمی دروستی جەستەی خۆیدایە.
تەندروستی18-11-2026حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو