رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی رەش لە ئەمریکا دەریخستووە، ئەوانەی درەنگ دەخەون و لە درەنگانی شەودا خۆراک دەخۆن، رەنگە مەترسیی تووشبوونیان بە کۆمەڵێک نەخۆشی زیاد ببێت بەتایبەت شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن.
د. فاراز بیشەهساری، سەرپەرشتیاری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت: تێکچوونی کاتژمێری بایۆلۆجیی جەستە، پەیوەندیی بە زیادبوونی هەوکردن و کێشەکانی تەندروستیی ریخۆڵەوە هەیە، کە ئەمانەش دەتوانن پەیوەندییان بە تێکچوونی زیندەچالاکییەوە هەبێت.
توێژینەوەکە 87 کەسی پێگەیشتووی قەڵەوی لەخۆگرتبوو، دەرکەوت ئەو کەسانەی درەنگتر دەخەوتن، مەترسیی تووشبوونیان بە تێکچوونی زیندەچالاکی زیاتر بووە، هەروەها توێژەران بۆیان دەرکەوت 73%ـی ئەو کەسانەی درەنگ نووستوون و درەنگ خۆراکیان خواردووە، مەترسیی تێکچوونی زیندەچالاکییان هەبووە، بە بەراورد بە 43%ـی ئەو کەسانەی زووتر نووستوون و زووتر نانیان خواردووە.
پسپۆڕان رێنوێنی دەدەن کە شێوازی خواردن و نووستن لەگەڵ ریتمی سرووشتیی کاتژمێری بایۆلۆژیی جەستەدا بگونجێندرێت بۆ یارمەتیدانی کەمکردنەوەی هەوکردن و پشتگیریکردنی تەندروستیی ریخۆڵە.


.jpg&w=3840&q=75)