رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە وڵاتی ئەسیووبیا دەریدەخات، رێژەی میزبەخۆداکردنی شەوانە لەسەر ئاستی جیهان جیاوازە، هۆکارە بۆماوەیی و دەروونییەکان بە سەرەکیترین هۆکارەکانی دادەنرێن.
مۆلالیگ ئەلیگاز ئادیسو، ماستەر لە پەرستاریی تەندروستیی منداڵان لە زانکۆی وۆلدیا دەریخستووە، شیکاری ئاماری 128 لێکۆڵینەوە لە 39 وڵات کردووە، تێیدا نزیەکەی 445 هەزار منداڵ و نەوجەوانان بەشداربوون.
ئەنجامەکان دەریانخست، رێژەی گشتیی دیاردەکە تاوەکو تەمەنی 18 ساڵی لە جیهاندا 7.2%ـە، بەڵام لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە دەگۆڕێت و لە ئەفریقا دەگاتە 12%. هەروەها دەرکەوت کە رەگەزی نێر بە رێژەی 60% زیاتر تووشی ئەم حاڵەتە دەبن بەراورد بە رەگەزی مێ.
توێژەران ئاماژە دەدان، هۆکارە سەرەکییەکانی زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە میزبەخۆداکردنی شەوانە بریتیین لە بۆ ماوەیی، هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ و گوشاری دەروونی.
پسپۆڕان و توێژەران رێنوێنی دەدەن، ئەگەر کێشەی کۆنترۆڵکردنی میز دوای تەمەنێکی گەورە بەردەوام بوو، پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.



