رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی کورد لە ئەڵمانیا رایدەگەیێنێت، لە ئەورووپا تەکنیکی مۆدێرن هەن بۆ چارەسەری دڕان و تەقینی شاخوێنبەر، هەروەها باسی پشکنینی پێشوەختەی لوولەکانی خوێنیش دەکات.
د. وەلید ئیبراهیم، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن لە ئەڵمانیا دەڵێت: حاڵەتی دڕاندنی شاخوێنبەر دۆخێکی زۆر بەپەلەیە و پێویستە کەسی تووشبوو زوو بگەیێندرێتە سەر چارەسەر.
بەگوتەی د. وەلید ئیبراهیم، بە ئیکۆ دەکرێت دەستنیشان بکرێت و ئەوانەی کە سەروو 65 ساڵن پێویستە ئەو پشکنینە بۆ لوولەکانی خوێنیان بکرێت.


