رووداو - تەندروستی
سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان، عیمران خان، لە نامەیەکدا بۆ دادوەرانی باڵای وڵاتەکەی، داوای چارەسەریی پزیشکیی بەپەلە بۆ خۆی و هاوژینەکەی 'بوشرا بیبی' دەکات.
سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان ئاماژەی بەوە کردووە، لە 18ـی ئابدا دادگەی باڵا فەرمانی کردووە کە لە ماوەی دوو رۆژدا بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شیفای نێودەوڵەتی لە ئیسلام ئاباد و لەلایەن لیژنەیەکی پزیشکییەوە پشکنینی بۆ بکرێت، بەڵام ئەو فەرمانە جێبەجێ نەکراوە.
عیمران خان کە تەمەنی 74 ساڵە و لە مانگی ئابی 2023ـەوە زیندانی کراوە، لە نامەکەیدا دەڵێت "لە 20ـی کانوونی یەکەمی 2025ـەوە رۆژانە تاوەکو 22 کاژێر لە زیندانی تاکەکەسیدا دەهێڵردرایەوە".
هەروەها عیمران خان دەریخستووە، 85%ـی بینایی چاوی راستی لەدەستداوە و پزیشکەکان پێیان گوتووە کە مەترسیی تووشبوونی بە خوێنبەربوونی مێشک و راوەستانی دڵی لەسەرە.
بەگوتەی عیمران خان، هەرگیز داوای یارمەتیی لەسەر بنەمای پزیشکی نەکردووە و نەخۆشیی وەک تاکتیک بەکارنەهێناوە.
.jpg&w=3840&q=75)


