رووداو - تەندروستی
کارگێری نەخۆشخانەی نانەکەلی کۆنسێرتێکی بۆ منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە سازکرد و ئەمەش لەپاڵ چارەسەری بەردەوام بە تووشبووانی شێرپەنجە.
کرمانج محەممەد، بەڕێوەبەری کارگێری نەخۆشخانەکە بە رووداوی راگەیاند، ئامانجمانە ژینگەیەکی ئارام لە نەخۆشخانەکە دروستبکەین و هەوڵمانداوە زۆربەی جار چالاکی دیکە تایبەت بە تەمەن گەوران ئەنجامبدرێت.
بەرێوەبەری کارگێری نەخۆشخانەکە، دەڵێت "رۆژانە 250 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی نانەکەلی دەکات و نزیەکەی 70 نەخۆشییان منداڵن".
کرمانج محەممەد ئاماژە دەدات، راوێژکاری دەروونی، بەشی ژووری خەواندن و ژووری چالاکی تایبەت بە منداڵانمان هەیە لە نەخۆشخانەکە بۆیە رێکخراوی ناحوکومی و کۆلێژەکان دێن بۆ ئەنجامدانی چالاکی لەنێو نەخۆشخانەی نانەکەلی.



