رووداو - تەندروستی
کۆلێژی تەکنیکیی شەقڵاوە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی ئاشتی، سیمپۆزیۆمێکی لەژێر ناونیشانی (هۆشیاریی ئەمڕۆ، تەندروستیی سبەی: لە زانینەوە بۆ پێشگیری) رێکخست.
د. راژان سەڵاح، سەرۆکی بەشی شیکاریی نەخۆشییەکان لە کۆلێژی تەکنیکیی شەقڵاوە، بە رووداوی راگەیاند، "ئامانجمانە کە تووشبووانی شەکرە زیاتر هۆشیار بکەینەوە و رێنوێنییان بکەین بۆ ئەوەی بەرەنگاریی نەخۆشییەکە ببنەوە و تێیپەڕێنن."
لە سیمپۆزیۆمەکەدا، چەندین بابەتی تەندروستی خرانەڕوو، لەوانەش رێنوێنی بۆ تووشبووانی شەکرە و باسکردنی ئەو هەڵە باوانەی کە تووشبووان ئەنجامی دەدەن.
هەروەها، د. راژان سەڵاح ئاماژەی بەوەشکرد، "لە پەراوێزی سیمپۆزیۆمەکەدا، پشکنینی شەکرە بێ بەرامبەر بۆ ئامادەبووان کرا."



