رووداو - تەندروستی
مەڵبەندی تەندروستیی شەهیدان لە کەلار هەڵمەتێکی راگەیاندووە و ئەمڕۆ پشکنینیان بۆ پێشمەرگەکان کردووە پاشانیش ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزییان پێداون.
هەڵمەتەکە بە چڕی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا درا بە هەریەک لە پێشمەرگەکان و ئارام ئیحسان، بەڕێوەبەری مەڵبەندەکە گوتی: ئەمە وەکو زنجیرە چالاکییەکە و بەردەوامیش دەبێت تاوەکو زۆرترین کەس سوودی لێ ببینێت.
روونی کردەوە، هەریەک لە نابینایان و ژینگەپارێزان بووە و ئەمەیان تایبەت بووە بە پێشمەرگەکان. دکتۆر گۆنا کامەران، پزیشکی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی دەم و ددان بە رووداوی راگەیاند، نەخۆشیی شەکرە نەخۆشییەکی درێژخایەنە و ئەوانەی نەخۆشییەکەیان هەیە، کێشە بۆ دەم و ددانیشیان دروستدەبێت و ئەمە دەبێتە کێشە بۆیان.



