رووداو - تەندروستی زانکۆیەکی شاری کۆڵۆمبیا دەریخستووە، گەڕانەوەی خوێن لە قاچەکانەوە بۆ بەشەکانی سەرەوەی جەستە کارێکی ئاسان نییە، کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر دادەنیشیت، خوێن لە قاچەکانتدا کۆدەبێتەوە. ماسولکەکانی پوز یارمەتیی پاڵنانی خوێن دەدەن بۆ سەرەوە و دەمارەکانیش رێگری دەکەن لە گەڕانەوەی. جوڵاندنی قاچ ئەم کردارە چالاک دەکات. بەپێی زانکۆی میسوری لە ئەمریکا، توێژینەوەیەکی لەسەر چەند گەنجێک کرد بۆ ماوەی 3 کاژێر کە لەسەر کورسییەک دانیشتن، یەکێک لە قاچەکانیان بێ جوڵە بوو و ئەوی دیکەیان بە جووڵاوی ئەنجامدا. ئەنجامەکان دەریانخست، ئەو قاچەی کە جوڵەی نەدەکرد، قوولەپێی کەمێک ئاوسا و خوێنبەری سەرەکیی پشت ئەژنۆی توانای فراوانبوونی بە رێژەی یەک لەسەر سێ کەمیکردبوو. بەڵام ئەو قاچەی کە دەجوڵێندرا، هیچ ئاوسانێکی بەخۆوە نەبینی و خوێنبەرەکانی باشتر کاریان دەکرد. توێژەرانی زانکۆی میسۆری جەخت لەوە دەکەنەوە، جوڵاندنی قاچ جێگرەوەی هەستان و رۆیشتن و وەرزشکردن نییە، بەڵام لە دانیشتنی بێ جوڵە باشترە.
تەندروستی16-11-2026سەرۆکوەزیرانی رووسیا: ڤاکسینی شێرپەنجە بەبێ مەرجی سیاسی بۆ هەموو جیهان دابین دەکەین