رووداو - تەندروستی
لە هەڤپەیڤینێکدا کە نمە سەرهەنگ پێشکێش کرد، د. پشدەر عەبدوڵڵا، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی هەناسە لە منداڵان گوتی: لەبەر کێشە تەندروستییەکەی خۆم پیشەی پزیشکیم هەڵبژارد. لەنێو ئیڤێنتی دکتۆر تۆکدا چیرۆکێکی خۆی باس کرد کە چۆن ئیلهامی ئەوەی بۆ هاتووە ببێت بە پزیشک.
د. پشدەر عەبدوڵڵا ساڵانێک بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بووە و ئێستا پسپۆڕێکی وردە لە بوارەکەی، دەڵێت: 4 منداڵم هەیە و حەزم لە مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵە و پزیشک هەستێکی بەرزی هەیە بۆ کۆڵنەدان. هەر بۆیە بە پێویستی دەزانێت کە پزیشک توانای کۆنتڕۆڵکردنی هەستەکانی هەبێت.
لەبارەی حەزەکانی بۆ وەرزش لە وەڵامی پرسیارێکدا دەڵێت: هاندەری مێسی و هەڵبژاردنەی ئەرجەنتین و یانەی بارسێلۆنام، هەروەها ''زۆر گوێ بۆ قسەکانی ئیحسان تاهیر دەگرم، چونکە هاندەری بارسێلۆنا و مێسییە''.
زیاتر قسە لەسەر ئیحسان تاهیر دەکات و دەڵێت: کەسایەتییەکی سادەی هەیە و قسەکانی لە دڵەوە دەکات.


