رووداو - تەندروستی
بەگوێرەی ئامارێکی نێوخۆیی کە لە کۆنفڕانسی شەکرە لە هەولێر کۆکراوەتەوە، دەرکەوتووە، 52%ـی ئەوانەی پشکنینیان بۆ کراوە شەکرە یاخود قۆناخی پێش شەکرەیان هەبووە، بەڵام بەخۆیان نەزانیوە.
ئەو ئامارانە لەڕێگەی پشکنینی 42 کەسی نێو کۆنفڕانسەکە بوو؛ 31 پیاو و 11 خانم کە دەرکەوت، 12ـیان لە قۆناخی پێش شەکرەن و 10ـیان بە تووشبووی شەکرە هەژمار کران، لەکاتێکدا ئەوانەی دیکە پشکنینەکانیان ئاسایی بوو.
ئەمەش دەردەکەوێت کە لەکۆی 42 کەس 22ـیان تووشبووی شەکرە یاخود پێش شەکرە بوون.
تەنانەت 40%ـی ئەو بەشداربووانە یەکەمجار بووە پشکنینی شەکرەیان بکەن و پێشتر هیچ پشکنینێکیان نەکردووە.
بەپێی کۆمەڵەی شەکرە لە ئەمریکا؛ نەخۆشییەکە دەکرێت ئەم لێکەوتانەی خوارەوە دروستبکات ئەگەر کۆنتڕۆڵنەکرێت؛
- تێکچوونی بینایی
- جەڵتەی مێشک
- لاوازبوونی فەرمانەکانی دڵ
- برینی پێ
- سستبوونی گورچیلەکان
- لاوازبوونی سووڕی خوێن
- لاوازبوونی هەستەوەرەکان و دەمار
باشترین خۆراک بۆ تووشبووانی شەکرە
سەوزەی گەڵا سەوز.
دانەوێڵەی تەواو.
ماسی چەور.
فاسولیا.
گوێز (گوێز).
مزرەمیوە.
توو.
پەتاتەی شیرین.
پرۆبایۆتیکەکان.
تۆوی چیا.
ئەو خۆراکانەی پێشنیاز دەکرێت بۆ تووشبووانی شەکرە کە نەیانخۆن؛
نانی سپی.
برنجی سپی.
مەعکەرۆنی سپی.
پەتاتە.
شووتی.
ئەنەناس.
چەورییە تێرەکان، وەک ئەوانەی لە گۆشتی سووردا هەن.
شیرینی و کێک و بسکیت.
خواردنەوە شەکردارەکان
خواردنی خوێ

.png&w=3840&q=75)
