رووداو - تەندروستی
کۆنفڕانسی رۆژی جیهانیی شەکرە لە هەولێر بەڕێوەچوو و تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی کۆنفڕانسی شەکرە بوو لە هەولێر؛ د. عەزیز موزەفەر شیعرێک بۆ خۆپارێزی لە شەکرە و مەترسییەکەی دەڵێت و ئەوەش باس دەکات کە ''مەرج نییە ئەگەر نیشانەت نەبوو، شەکرەت نەبێت''.
د. عەزیز موزەفەر، پسپۆڕی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان بە رووداوی راگەیاند، شەکرە زۆرجار بە بێ نیشانە تووشی مرۆڤ دەبێت و پێویستە هەمیشە پشکنینی پێشوەختەی شەکرە بکرێت.
لەبارەی رێگەکانی خۆپارێزییەوە گوتی: تووشبووانی شەکرە پێویستە وەرزش بکەن و لانیکەم هەفتانە 150 خولەک وەرزش بکەن، هەروەها تووشبووی شەکرە خۆراک رێک بخات، شەکرەکەی کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
لە کۆتاییدا پەیامی بۆ تووشبووان هەیە و دەڵێت: تکایە بە رێکوپێکی دەرمانەکانتان بەکاربهێنن.
.png&w=3840&q=75)

