رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری سەنتەری گەلیاوەی فێرکاری بۆ نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان لە هەولێر لەنێو کۆنفڕانسی شەکرە لە هەولێر ئاشكرای کرد، رێژەی شەکرە لە لە عێراقدا 14%ـە و تەنیا لە هەولێر 200 هەزار بۆ 250 هەزار تووشبووی شەکرە هەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14-11-2026 هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی پێشگیریکردن لە شەکرە؛ د. مەهدی حەمەدەمین، بەڕێوەبەری سەنتەری گەلیاوەی فێرکاری بۆ نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا 16%ـی خەڵک بە تووشبووی شەکرەی جۆری دوو دەستنیشان کراون.
د. مەهدی حەمەدەمین روونی دەکاتەوە، لە جیهاندا لەکۆی 9 کەسی پێگەیشتوو، یەکێکیان تووشی شەکرە بووە، بەڵام ئەمە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاترە، بەجۆرێک 16%ـی خەڵک بە تووشبووی شەکرەی جۆری دوو دەستنیشان کراون.
ئەو باسی ئامارە جیهانییەکانیش دەکات کە ئامارەکانی تووشبووانی شەکرە لە جیهاندا زیاد بوون و بەشێکی زۆریش لەنێوان تەمەنی 20 بۆ 80 ساڵیدان.


