رووداو - تەندروستی
کۆنفڕانسی کۆمەڵەی پزیشکانی کورد لە ئەڵمانیا دەستیپێکرد و لەو کۆنفڕانسەدا پزیشکانی کورد و ئەڵمانی بەشدارن لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا.
ئەمڕۆ 14-11-2026 د. باوەڕجان شاتلۆ، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی مێشک و بڕبڕەکانی پشت بە رووداوی راگەیاند، نوێترین تەکنیکی نەشتەرگەرییەکانی بڕبڕەی پشتمان باس کرد کە بە رۆبۆت دەکرێت کە پێشووتر دەبوایە نەخۆش دانبەخۆیدا بگرێت و ئازارەکەی بە درێژایی ژیانی هەبێت.
هەروەها ئەوەش باس دەکات کە تەکنەلۆژیایەکی نوێی دیکە بەناوی هاندانی دڕکەپەتک هەیە کە لەڕێگەی ئامێرێکەوە دەچێندرێت لە نزیک دەماری بەرپرس لە ئازارەکە و لەو رێگەیەوە ئازارەکە کەم ببێتەوە.
لەبارەی خەرجییەکانی ئەو تەکنەلۆژیایانەش؛ د. باوەڕجان شاتلۆ گوتی، نرخیان گرانە و هەمیشە لە تەکنیکە نوێیەکان خەرجییەکی زۆر هەیە.

.png&w=3840&q=75)
