رووداو - تەندروستی
کۆنفڕانسی کۆمەڵەی پزیشکانی کورد لە ئەڵمانیا دەستیپێکرد و لەو کۆنفڕانسەدا پزیشکانی کورد و ئەڵمانی بەشدارن لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا.
درووشمی (تەندروستی و مرۆڤایەتی، لە پێش هەموو شتێکەوەن) هی ئەم ساڵی کۆنفڕانسەکەیە؛ د. مستەفا عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشکانی کورد لە ئەڵمانیا بە رووداوی راگەیاند، یەکێک لە ئامانجەکانمان هاوئاهەنگیکردنە لەگەڵ پزیشکانی کورد و باشترکردن ئاستی پزیشکانی کوردە لە ڕووی ئەکادیمی و زانستییەوە.
ساڵی 2010، یەکەمین کۆنفڕانسی کۆمەڵەکە لە ئەڵمانیا ئەنجامدرا، د. مستەفا عەلی دەڵێت: لەنێو کۆمەڵەکە هاوشانی پزیشکان، خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکانیش هەن، لە لانیکەم دوو بۆ سێ هەزار پزیشکی کورد لە ئەڵمانیا هەن.

.png&w=3840&q=75)
