رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی دەرمانساز هۆشداری لەبارەی دەرمانێک دەدات و گوتیشی دەبێت دەرمانخانەکان کۆنتڕۆڵ بکرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 04-11-2026 دکتۆر محەممەد جەعفەر، پزیشکی دەرمانساز لەنێو بووڵتەنی تەندروستیدا گوتی، هیچ دەرمانێک بۆ قەڵەوبوون نییە و لە هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی جیهانی پێشنیازی دەرمان بۆ کێش زیادکردن نەکراوە.
دکتۆر محەممەد جەعفەر، دەڵێت "لە ئەمریکا و ئەوڕوپا هەر دەرمانێک پێویستی بە گەشتی 15 ساڵی هەیە تاوەکو توێژینەوەی تەواوی لەسەری دەکەن، دواتر لە دەرمانخانەکان بەردەست دەبێت".
هەرەها ئەم دەرمانسازە رایگەیاند، دەرمانەکانی ستیڕۆید دەبێت لە ژێر چاودێری پزیشک بەکاربێت، پێویستە وەزارەتی تەندروستی و سەندیکای پزیشکانی دەرمانسازی رێگری بکەن لە فرۆشتنی دەرمانەکانی ستیڕۆید بەبێ رەچەتە.


