رووداو - تەندروستی
بەگوێرەی توێژینەوەیەک لە بەریتانیا، نزیکەی 600 هەزار پیاو لە بەریتانیا ستیرۆید بەکاردەهێنن، کە دەبێتە هۆی تێکدانی توانای منداڵبوونیان.
توێژینەوەکە، لەلایەن دامەزراوەی Examen ئەنجامدراوە و دەریخستووە کە ستیرۆیدەکان، چ ئەوانەی بە رەچەتەی پزیشک دەدرێن و چ ئەوانەی لە بازاڕی رەشدا دەفرۆشرێن، دەبنە هۆی دابەزینی ژمارەی سپێرم لە پیاواندا.
د. ئێلپینیکی کرۆنۆپۆلۆ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون، دەڵێت "زۆرجار کێشەکانی منداڵنەبوون لای پیاوان گرنگیی پێ نادرێت، ئەمەش وا دەکات کێشەکە درەنگتر دەستنیشان بکرێت و چارەسەر وەربگرن. گرنگە پیاوان هەست بکەن کە لە هەموو قۆناخەکاندا یارمەتی دەدرێن".
لە بەریتانیا دەرمانی ستیڕۆیدەکان لە پۆلی C دان، بەکارهێنانی یاساییە، بەڵام فرۆشتنیان قەدەخەیە و سزاکەی دەگاتە 14 ساڵ زیندانیکردن.
د. ئێلپینیکی کرۆنۆپۆلۆ، دەڵێت: ستیڕۆیدەکان، گرووپی دەرمانەکانی گلوکۆکۆرتیکۆیدن کە بۆ کەمکردنەوەی هەڵئاوسان و چالاکیی زیادەی سیستمی بەرگریی جەستە بەکاردێت.



