رووداو - تەندروستی د. رێبین رەجەب، پسپۆڕی خۆراک بە رووداوی راگەیاند، رێگا تەندروستەکە بۆ کێش زیادبوون ئەوەیە، خەوڕێککردنەوەیە، چونکە کاریگەری لەسەر ئارەزووی خواردن هەیە. هەروەها، وەرزشکردن زۆر گرنگە بە تایبەت کاردیۆ و دروستکردنی ماسولکە. ئەم پسپۆڕەی خۆراک، دەڵێت "لە خواردنیشدا پێویستە گرنگی بە خواردنی پڕۆتین بدرێت چونکە بەکارهێنانی دەرمانی قەڵەوبوون کاریگەری لەسەر جەستە دروستدەکات و تووشی نەخۆشیت دەکات". دەزگەی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا مەترسییەکانی بەکارهێنانی دەرمان بەمەبەستی قەڵەوبوون خستەڕوو؛ - تێکچوونی لێدانی دڵ - بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن - تێکچوونی کۆئەندامی هەرس - لاوازبوونی ماسولکەکان - لاوازبوونی بەرگریی جەستە - بەرزبوونەوەی پەستانی چاو - مردنی شانەی ئێسک - گەڕانەوەی کێشی جەستە بۆ دۆخی پێشوو
تەندروستی04-11-2026د. هەڤاڵ سەردار: یەکێک لە هۆکارەکانی گۆڕینی جوومگە، بەکارهێنانی دەرمانی قەڵەوبوونە
تەندروستی04-11-2026دامەزراوەیەک لە بەریتانیا: ستیڕۆیدەکان دەبنە هۆی دابەزاندنی ژمارەی سپێرم لە پیاواندا