رووداو - تەندروستی
نەشتەرگەرییەکی قورس لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون لە هەولێر ئەنجامدرا بۆ خانمێکی 37 ساڵ کە پێشووتر سێ نەشتەرگەریی منداڵبوونی بۆ کرابوو.
بەپێی نەخۆشخانەکە، ئەو خانمە گرێیەکی گەورەی لە دواوەی منداڵدانیدا هەبووە کە قەبارەکەی شەش بۆ حەوت سانتیمەتر بووە و بە میزڵدانییەوە نووساوە.
نەشتەرگەرییەکە بە سەرپەرشتیی د. شادان شێروان، پسپۆڕی خانمان و منداڵبوون لەگەڵ د. یونس دزەیی، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی میزەڕۆ کرا.


