رووداو - تەندروستی
تەواوکەری خۆراکیی رێگەپێدراوی گلوکۆسئەماین کە ملیۆنان کەس بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان بەکاریبهێنن، بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی فلۆریدا بەڕێژەی %25 مەترسیی تێکچوونی مێشک زیاد دەکات.
د. رامۆن سەن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی فلۆریدا دەریخستووە، شیکاریان بۆ ئاماری تەندروستیی 4646 کردووە دەرکەوتووە، نزیکەی دوو هەزار کەس تووشبووی نیشانەکانی ئەڵزهایمەر بوون.
توێژینەوەیەکە دەریدەخات، بەکارهێنانی گلوکۆسئەماین مەترسیی گۆڕانی تێکچوونی بیرگە بۆ نەخۆشیی خرفبوون بە رێژەی 25٪ زیاد دەکات. هەروەها، لەو کەسانەی پێشتر تووشی ئەڵزهایمەر بوون، رێژەی گیانلەدەستدان بە هەمان رێژە بەرز دەکاتەوە. بۆیە گلوکۆسامین پرۆسەی زیندەچاڵاکی لە مێشکدا تێکدەدات، ئەمەش زیان بە کارکردنی ئاسایی خانەکانی مێشک دەگەیێنێت و لەدەستدانی بیرگە خێراتر دەکات.
گلوکۆسامین، ئاوێتەیەکی سرووشتییە لە جەستەدا کە وەک تەواوکەرێکی خۆراکی بۆ پاراستنی تەندروستیی جومگەکان بەکاردێت. ئەم دەرمانە یارمەتی دروستکردنەوەی کرکڕاگەکان دەدات، رێگری لە داخورانیان دەکات و جووڵەی جومگەکان ئاسانتر دەکات. بەکارهێنانی سەرەکیی گلوکۆسامین بۆ کەمکردنەوەی ئازار و رەقبوونی جومگەکانە، بەتایبەتی لەلایەن بەساڵاچووانەوە بۆ چارەسەری حاڵەتەکانی وەک داڕنانی جومگە و ئەژنۆ.


