رووداو - تەندروستی
زانکۆی سیئۆلی نیشتمانی لە کۆریا توێژینەوەیەکی لەبارەی کاریگەریی بەکارهێنانی یوتیوب بۆ سەیرکردنی ڤیدیۆی وەرزشی لەسەر بەشداریکردنی راستەقینە لە وەرزشکردندا کردووە و دەریخستووە، سەیرکردنی ڤیدیۆی وەرزشی هاندەر نییە بۆ جووڵە و وەرزشکردن.
د. یۆنگهۆ کیم، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "شیکارییەکەمان دەریخست، پاڵنەری بەکارهێنانی یوتیوب بۆ سەیرکردنی ڤیدیۆی وەرزشی و پەسەندکردنی تەکنەلۆژیا، ئارەزووی بەکارهێنەران بۆ بەکارهێنانی ئەو ڤیدیۆیانە زیاد دەکات و نابنە هۆی بەشداریی کرداری لە وەرزشکردندا."
د. یۆنگهۆ کیم گوتی: خوێندکارانی زانکۆ لە تەمەنی 20 ساڵیدا یەکێکن لە بەکاربەرە سەرەکییەکانی ناوەڕۆکی وەرزشی لە یوتیوب. ئەوان ئەم ڤیدیۆیانە بۆ کات بەسەربردن، کارلێکی کۆمەڵایەتی، گەڕان بەدوای زانیاری و بەسەربردنی کات و ئەزموونکردنی وەرزش بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەکاردەهێنن.
توێژەران پێشنیازیان کردووە، ناوەڕۆکی وەرزشی لە یوتیوب دەکرێت تایبەتمەندیی کرداری لەخۆبگرێت، وەک رێبەری راهێنانی ئاسان بۆ جێبەجێکردن، بەڵام بە تەنیا سێرکردنی ئەو ڤیدیۆیانە یارمەتیدەر نییە بۆ ئەنجامدانی وەرزش .



