رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە رایدەگەیێنێت، نابێت دژەبەکتریا و دەرمان بۆ هەستیاریی وەرزی بەکاربێن، چونکە هیچ سوودیان نییە.
ئەمڕۆ دووشەممە 14-9-2026 د. رەوەند محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، هەستیاریی وەرزی لەنێو خانمانی دووگیاندا قورسە، چونکە بەرگریی جەستەیان لاوازە و دەبێت باشتر ئاگایان لەخۆیان بێت.
د. رەوەند محەممەد دەڵێت: بەساڵاچووان و منداڵان لە گرووپی مەترسیدارن بۆ تووشبوون بە هەستیاریی وەرزی و دیارترین نیشانەش ئەمانەن؛
- ماوەکەی کەمتر لە هەفتەیەک بخایەنێت و کەسەکە بەرەو باشتر ببێتەوە.
- تا و لەرزی لەگەڵدا نەبێت.
- خوران و سووربوونەوەی چاو.
پێنج رێگە بۆ کەمکردنەوەی هەستیاری لە وەرزی پاییز بزانە
- چارەسەری هەستیاریی وەرزی نزیکەی مانگێک پێش دەستپێکردنی وەرزەکە دەست پێبکات و چەند هەفتەیەک دوای نەمانی نیشانەکانیش بەردەوام بێت، بۆ نموونە لە مانگی 8 بۆ 11.
- بەکارهێنانی سپڕای لووت، وەک ستیرۆیدی لووت و دژە هەستەوەری، بە یەکەمین هەڵبژاردەی پزیشکان دادەنرێت، چونکە بەراورد بە حەب کاریگەرترن و زیانی لاوەکییان کەمترە.
- پێویست ناکات بە شێوەیەکی بەردەوام جۆری چارەسەری دژەهەستیاری بگۆڕیت، گرنگ ئەوەیە بە رێکوپێکی لەسەر بەکارهێنانی ئەو جۆرە بەردەوام بیت کە بۆت گونجاوە.
- بۆ رێگریکردن لە گواستنەوەی تۆیی هەستەوەری رووەکەکان (Pollen) لە جلوبەرگ، پێست و قژتەوە بۆ ناو ماڵ و جێگەی نووستن، پێویستە لە کۆتایی رۆژدا خۆت بشۆیت.
- بۆ باشترکردنی کواڵیتیی هەوای ماڵەوە، پێویستە سیستەمی فێنککەرەوە و فلتەرەکانی بە بەردەوامی پاک بکرێنەوە.
.jpeg&w=3840&q=75)
