رووداو – تەندروستی
بەپێی ئاماری بەشی پێشوازیی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری لە هەولێر، لەماوەی مانگی رابردوودا (لە 1 تا 31ی ئابی 2026)، چەندین حاڵەتی جۆراوجۆری پێوەدان، گەستن و رووداوی هاتووچۆ تۆمار کراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراون.
لەو ماوەیەدا ئامارەکان بەم شێوەیە بوون:
- رووداوی هاتووچۆ: 117 حاڵەت
- گەستنی سەگ: 94 حاڵەت
- پێوەدانی دووپشک: 53 حاڵەت
- پێوەدانی مار: 27 حاڵەت
بەپێی رێنماییەکانی ناوەندەکانی کۆنتڕۆڵکردن و رێگریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمەریکا ، لە کاتی روودانی حاڵەتەکانی پێوەدان و گەستندا پێش گەیشتن بە نەخۆشخانە پێویستە ئەم رێکارانە پەیڕەو بکرێن:
- شوێنی پێوەدانەکە یان گەستنەکە بە ئاوی خاوێن و سابوون بشۆ.
- هەرگیز هەوڵی مژینی ژەهر یان بریندارکردنی شوێنی پێوەدانەکە مەدە.
- نەخۆشەکە بێدەنگ و ئارام رابگرە و بە زووترین کات بیانبە بۆ نزیکترین ناوەندی پزیشکی یان نەخۆشخانە.
لەکاتی پێوەدانی دووپشک ئەمانە بکرێن؛
شوێنی پێوەدان بشۆردرێت
بەفر دابنرێت
شوێنەکە نەجووڵێندرێت
ئازارشکێن بەکاربێت
مژینی ژەهرەکە نەکرێت
شوێنەکە نەبەسترێت
لەم کاتانەدا پێوەدراوی دووپشک بچێتە نەخۆشخانە
سڕبوون
گەشکە
هەناسەتەنگی
رشانەوە
بۆچی گەستنی سەگ مەترسیدارە؟
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، هاریی سەگ نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و دووچاری کۆئەندامی دەمار دەبێت، هاوکات نەخۆشییەکە مرۆژەڵییە، واتە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.
ناوەندەکە ئاشکرای دەکات، نەخۆشیی هاریی سەگ لە رێگەی شلەکانی جەستەوە بەتایبەت لیک و خوێنی کەس یان ئاژەڵی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە و تەنانەت پەیوەندیی راستەوخۆ و گازگرتنیش هۆکارێکی گواستنەوەی نەخۆشییەکەن.
نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە سەگ
* دەرکەوتن؛ 2 بۆ 4 مانگ
* تا و گەشکە
* هەستیاری بە رووناکی و ئاو
* قورسیی قووتدان و لیکی زۆر
* ئیفلیجی
نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە مرۆڤ
* دەرکەوتن؛ 2 مانگ بۆ ساڵێک
* ئیفلیجی
* تا و رشانەوە
* قورسیی قووتدان
* هەوکردنی مێشک و کۆئەندامی دەمار
* زیادبوونی لیک
* تێکچوونی باری دەروونی
* گازگرتن
.png&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)