رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی هەناو رایدەگەیێنێت، رۆژووی پچڕ پچڕ نەک بۆ قەڵەوی و کێشزۆر، بەڵکو بۆ کەسانی ئاساییش گرنگە بەتایبەت بۆ خاوبوونەوەی پڕۆسەی پیربوونی خانەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27-9-2026 د. کاوان عوسمان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو لە بووڵتەنی تەندروستیدا گوتی: سیستمی رۆژووی پچڕ پچڕ رێگەیەکی باشە بۆ دابەزاندنی کێش کە تیایدا 16 کاژێر هیچ ناخورێت و لەماوەی 8 کاژێرەکەی دیکەدا خۆراک دەخورێت.
د. کاوان عوسمان روونی دەکاتەوە، لەو کاتانەی کە کەسەکە ئاساییە خۆراک بخوات، پێویستە خۆراکی تەندروست هەڵبژێرێت، تاوەکو بە باشی کێشی داببەزێت. هەروەها ئەوەشی باس کرد کە نابێت خانمانی دووگیان و تووشبووانی شەکرەی جۆری یەک ئەم رێژیمە پەیڕەو بکەن.
بەگوتەی د. کاوان: باشترە بەیانیان لە کاژێر 7ـی بەیانییەوە تاوەکو 3ـی نیوەڕۆ خۆراک بخوات و دواتر رۆژووەکەی دەستپێبکات تاوەکو 7ـی بەیانیی رۆژی دواتر.


