رووداو - تەندروستی
تیمێکی توێژینەوە لە بەریتانیا، سیستمێکی نوێی گرووپی خوێنیان بە ناوی (MAL) دۆزییەوە، کە وەک 47ـەمین سیستمی گرووپی خوێنە لە جیهاندا دانیپێدانراوە.
لێکۆڵەران لە زانکۆی بریستڵ و دامەزراوەی تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا، بۆیان دەرکەوت کە ئەنتیجێنێک بە ناوی (AnWj) کە لە ساڵی 1972ـەوە ناسرابوو بەڵام سەرچاوەکەی نادیار بوو، لەلایەن جینێکەوە بە ناوی (MAL) دروستدەبێت زانایان، ماوەی نیو سەدە بوو نیشانەییەکی دیاریکراویان لەسەر خڕۆکە سوورەکانی خوێن بە ناوی ئانتیجێنی (AnWj) دەستنیشانکردبوو، بەڵام سەرچاوەکەیان نەدەزانی.
زیاتر لە 99.9٪ـی خەڵکی جیهان ئەم ئەنتیجێنەیان هەیە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەم بەهۆی هۆکاری بۆماوەییەوە نیانە، ئەو کەسانەی کە ئانتیجێنەکەیان نییە، ئەگەر خوێنی ئاسایی وەربگرن، سیستمی بەرگریی جەستەیان هێرش دەکاتە سەر خوێنە گوازراوەکە، کە دەکرێت ببێتە هۆی کاریگەری نەرێنیی و کوشندە.
بە گوتەی لویس تیلی سەرۆکی توێژینەوەکە، ئەم دەستکەوتە زانستییە رێگە خۆش دەکات بۆ پێشکەشکردنی چاودێریی پزیشکیی ورد و سەلامەت بەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە یارمەتیی پزیشکیی خێرا هەیە.



