رووداو - تەندروستی
دوای بەرنامەکەی دکتۆر ئاراس لەسەر جوانکاریی قژی خانمان، لیژنەی چاودێریی ئارایشتگەکان لە سلێمانی سەردانی ئارایشتەگەکان دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە پابەندبوونیان بە رێنوێنییەکان.
لیژنەکە بەوردی چاودێریی کواڵیتی و بەکارهێنانی مادە جوانکارییەکان دەکەن و بەڕێوەبەری لیژنەکە دەڵێت، مەرجە تەندروستی و کارگێڕییەکان لەگەڵ خاوەنئارایشتگەکان دەپشکنین بەتایبەت ئەو مادانەی کە زیانی تەندروستییان هەیە.
سۆما خەلیل، بەڕێوبەری لیژنەی چاودێریی ئارایشتگەکان لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، ''پێویستە بڕوانامەی تایبەت هەبێت بۆ بەکارهێنانی کریاتین لەنێو ئارایشتگەکاندا، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت هەواکێشی گەورە هەبێت، چونکە ئەو مادەیە بۆنێکی زۆری هەیە و هەستیاری و سووربوونەوەی چاو دروستدەکات''.
لەنێو بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراسدا هۆشداری لە مادەیەکی شێرپەنجەیی مەترسیدار کرا کە لەکاتی بەکارهێنانی پڕۆتینەکانی قژخاوکردنەوە دروستدەبوون
خاوەن ئارایشتگەیەک دەڵێت، پڕۆتین و کیراتینی قژخاوکردنەوە بەکارناهێنن، چونکە پێیان باش نییە و دەزانن کە ناتەندروستە.
دڵە عەلی، خاوەنی ئارایشتگە دەڵێت: ئێمە مادەی کریاتین، پڕۆتین و کۆلاجین و کریستاڵ بەکارناهێنین لەبەرئەوەی بە باشی نازانین و مادەی جەلاتینی تێدایە کە لەسەر قژ ناڕوات، بۆ رێژەی ئۆکسجینیش تاوەکو رێژەی ٪30 بەکاردەهێنین''.
ئەو ئارایشتکارە گوتی، ''هەر خانمێک دووگیان بێت، تاوەکو 7 بۆ 8 مانگی دووگیانییەکەیان، ئەو مادانەیان بۆ بەکارناهێنین''.
کاریگەریی بەرنامەکە بووە هۆشدارییەک بۆ لیژنەکانی بەدواداچوون، خاوەن ئارایشتگەکان و خانمان. هاوکات پابەندبوونی ئارایشتگەکان بە رێنوێنییە تەندروستییەکان بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت.
چونکە جوانکاری بەبێ رەچاوکردنی مەرجە تەندروستییەکان، دەبێتە مایەی وێرانکاری.


