رووداو - تەندروستی
تێکەڵکردنی چارەسەری جین لەگەڵ چاویلکەیەکی تایبەت دەتوانێت بەشێک لە توانای بینین بۆ ئەو کەسانە بگەڕێنێتەوە کە بەهۆی نەخۆشیی بۆماوەیی "رێتیتیس پیگمۆنتۆسا"وە نابینا بوون.
پرۆفیسۆر خۆسێ ئالێن ساھێل، پسۆڕی نەخۆشییەکانی چاو لە زانکۆی پیتسبۆرگ و پرۆفیسۆر بۆتۆند رۆسکا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دەمار لە زانکۆی بازڵ لە سویسڕا دەریخستووە، چارەسەرێکییان بۆ نەخۆشییەکانی چاو پەرەپێداوە کە چارەسەرەکە لەڕێگەی چارەسەری جینەوە، خانە دەمارییەکانی تۆڕی چاو هەستیار دەکات بۆ رووناکی.
بەپێی توێژینەوەکە دەرکەوتووە، چاویلکەیەکی زیرەک وێنەکان دەگۆڕێت بۆ تیشک کە خانەکان چالاک دەکات. لە تاقیکردنەوەیەکدا لەسەر کۆمەڵێک بەشداربوو ئەنجامدرا، زۆربەیان هەستیاریی چاویان بۆ رووناکی زیادی کرد و هەندێکیان توانیان بە باشی تەنەکان بناسنەوە، بەتایبەت دوای راهێنان لەسەر بەکارهێنانی چاویلکەکە.
پسپۆڕان کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیایەک کە لە ماوەی 5 بۆ 10 ساڵی داهاتوودا، توانای بینینی وردتر بۆ نەخۆشان دابین بکات.
پەیمانگای دەرمانسازی مۆلیکولی و کلینیکی لە بازڵ ئاماژە دەدات، رێتیتیس پیگمۆنتۆسا Retinitis Pigmentosa نەخۆشییەکی بۆماوەیی چاوە که تێیدا خانە هەستەوەرەکانی رووناکی لە تۆڕی چاودا تێکدەشکێن. نیشانە سەرەکییەکانی بریتیین لە: کوێریی، تەسکبوونی مەودای بینین و لە قۆناخە پێشکەوتووەکاندا لەدەستدانی تەواوەتی بینین.

.png&w=3840&q=75)

