رووداو - تەندروستی
خواردنی بڕێکی دیاریکراوی ڤیتامینێک پەیوەندییەکی راستەوخۆی هەیە بە باشتربوونی بەرچاوی توانای بیرکردنەوە و چالاکیی مێشکەوە لە بەساڵاداچوواندا.
لە ئەمریکا توێژینەوەیەک دەریخستووە، بەکارهێنانی رۆژانەی ڤیتامین D دەتوانێت توانای مێشک بە رێژەی زیاتر لە 13٪ باشتر بکات لەو کەسانەی تووشی نیشانە سەرەتاییەکانی لاوازیی ناسینەوە و کێشەی خەو بوون.
د. ڤیکتۆریا پاک، پسپۆڕی خەو لە زانکۆی ئیمۆری لەگەڵ هاوکارانی توێژینەوەیەکیان لەسەر کۆمەڵیك بەساڵاچوو ئەنجامداوە و دەریانخستووە، ئەو بەشداربووانەی رۆژانە بڕی پێنج هەزار یەکەی نێودەوڵەتی لە ڤیتامین D یان بەکارهێناوە، لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی مێشکدا زیاتر لە لە سەتا 13 نمرەی بەرزتریان بەدەستهێناوە بەراورد بەو کەسانەی هیچ ڤیتامینێکیان بەکارنەهێناوە.
پسپۆڕەکە دەڵێت، ڤیتامین D رۆڵێکی سەرەکی لە تەندروستیی دەمارەکان، فرمانی ماسوولکەکان و رێکخستنی سیستمی خەودا هەیە، دابینکردنی بڕی پێویستی یارمەتیی پشتگیریکردنی تەندروستیی مێشک دەدات.
لەگەڵ ئەوەشدا، پێویستە هەرکەسێک بیەوێت ئەم ڤیتامینە بەکاربهێنێت، پێشوەختە راوێژ بە پزیشک بکات بۆ ئەنجامدانی پشکنینی خوێن و دیاریکردنی بڕی گونجاو بە شێوازێکی زانستی.
ئاگاداربە! ئەم جۆرە بێهێزییە مەترسیدارە و کەمیی ڤیتامین D نییە!

.png&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)