رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە زانکۆی کۆڵۆمبیا، ئەو بیرۆکەیە رەتدەکاتەوە کە خواردنەوەی کحول بە رادەیەکی کەم سەلامەتە و دەریخستووە، تەنانەت بڕێکی کەمیش مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ و گیان لەدەستدانی پێشوەختە زیاد دەکات.
توێژینەوەیەکی کۆلێژی مایلمانی تەندروستیی گشتی لە زانکۆی کۆڵۆمبیا، هیچ سوودێکی گشتیی تەندروستییان لە خواردنەوەی کحولدا نەدۆزییەوە و هۆشداری دەدەن، لە خواردنەوەی زیاتر لە یەک پەرداخ لە رۆژێکدا دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرچاو مەترسییە درێژخایەنەکانی تەندروستی زیاد بکات.
توێژینەوەکە، لە گۆڤاری تایبەت بە کحول و مادە هۆشبەرەکان بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات مەترسییەکانی کحول لە ئاستی نزمەوە دەستپێدەکەن و هەرچەندە کەسەکان زیاتر بخۆنەوە، مەترسییەکان زیاتر دەبن.
بۆ گەیشتن بەم دەرەنجامانە، پسپۆڕان پێداچوونەوەیان بە زیاتر لە 7,200 توێژینەوەی زانستیدا کردووە. شیکارییەکە ژمارەیەکی فراوان لە کێشە تەندروستییەکانی پەیوەست بە کحولی لەخۆگرتبوو، لەوانە نەخۆشییەکانی دڵ، جگەر و چەندین جۆری شێرپەنجە.
کاترین کایس، پرۆفیسۆر لە بواری نەخۆشییە گشتییەکان لە زانکۆی کۆڵۆمبیا و هاوبەشی توێژینەوەکە دەڵێت، "ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات تەنانەت ئاستە کەمەکانی خواردنەوەش مەترسیی گیان لەدەستدانی پێشوەختە و پەککەوتن زیاد دەکەن".



.jpeg&w=3840&q=75)