رووداو - تەندروستی
لە ئەمڕۆوە هاوکارانی رووداو لە کوردستان پشوویەکی زیاتریان دەبێت و لە کۆتایی هەفتەشدا بینەرانی رووداو پەخش و گریدێکی نوێ لە هەینی و شەممەدا دەبینن. لە ئەمڕۆوە رووداو سیستمی کارکردنی خۆی گۆڕی و پشووی فەرمیی هەفتانەی بۆ سەرجەم کارمەندانی لە یەک رۆژەوە بۆ دوو رۆژ زیاد کرد.
سەرچاوە جیهانییە تەندروستی و پزیشکییەکانی (کۆمەڵەی ئەورووپیی پزیشکانی دڵ، دامەزراوەی دەروونی لە ئەمریکا، پەیمانگەی نیشتمانیی تەندروستی لە ئەمریکا و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی) چەندین سوودی دوو رۆژ پشوو لە هەفتەیەکدا باس دەکەن کە یەکێکیان کەمبوونەوەی هەڵەکردنە لەکاتی کارکردندا.
ئەمانەی خوارەوە دیارترین سوودەکانن
- کەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ
- باشترکۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن
- زیادبوونی حەز و خولیا بۆ کارەکانی کاتی دەوام
- زیادبوونی سەرنج لە رۆژەکانی کارکردندا
- کەمبوونەوەی هەڵەکردن لەکاتی کارکردندا
- پێڕاگەیشتن بە کارە خێزانییەکان و کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکان
- تێرخەوبوون و پشوودان
- هەبوونی هەلی زیاتر بۆ وەرزش
- هەبوونی کاتی زیاتر بۆ بایەخدان بە خولیاکان
پسپۆڕان روونی دەکەنەوە، ئەو گوشارەی لەسەر کارمەندان هەیە، بە دوو رۆژ پشوو کەم دەبێتەوە و ئەمەش کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەندروستیی دڵ و لوولەکانی خوێن دەبێت و هۆکارێک دەبێت بۆ هاوسەنگی و کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن.
پاشانیش وا لە کارمەندان دەکات بە گڕوتینەوە کارەکانی رۆژانەیان بکەن و فریای کارە خێزانییەکان و کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکانیان بکەون.


.png&w=3840&q=75)
