رووداو - تەندروستی
پەیمانگەیەک لە دهۆک کە بۆ خوێندنی بڕوانامەی ماستەرە، یادی 10 ساڵەی دەکرێتەوە و ئەوە تایبەتە بە دەرچووانی بەشە دەروونییەکان بۆ ئەوەی کەسانی شارەزا و ئەکادیمییان لێ دەربچێت، تاوەکو یارمەتیدەرن بن بۆ شیاندنەوەی دەروونی ئەوانەی دەروونیان تێکچووە بەتایبەت لە دوای جەنگی داعش.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1-11-2026 د. بەهار سلێمان مامۆستای زانکۆی دهۆکە و بە رووداوی راگەیاند، دوای شەڕی داعش یەکێک لەو پێداویستییانەی کە بۆ چارەسەری دەروونیی قوربانییان پێویست بێت، کەسانی شارەزا و بە ئەزموون بوو لە بوارەکانی چارەسەرکاری دەروونی.
د. بەهار روونی دەکاتەوە، لەو پەیمانگەیەدا دەرچووانی بەشە دەروونییەکان ماستەر وەردەگرن و بۆ هەموو دەرچووانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیشە.
ئەمڕۆ یادی 10 ساڵەی دامەزراندنی پەیمانگەی چارەسەری و زەبری دەروونی لە زانکۆی دهۆک کرایەوە و ئەم پەیمانگەیە لە ساڵی 2016 بە پاڵپشتیی نێچریڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دامەزرا و ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە خوێندکاران بەجۆرێک پێبگەیێنن کە هاوکار بن لە چارەسەرکردنی قوربانییانی دەستی داعش و جەنگ و ململانێ ناوچەییەکان.


