رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان ئاشکرای دەکات، هەندێکجار کاریگەرییەکانی زەبری دەروونیی منداڵی لەسەر جەستە بەدیار دەکەوێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-8-2026 د. نەشمیل رەسوڵ، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان بە رووداوی راگەیاند: زەبری دەروونی دەکرێت کۆمەڵێک رووداوی بەردەوام و دووبارە بێت و لە تەمەنی جیاوازیدا رووبەرووی منداڵ ببێتەوە، لە ئەنجامدا دەکرێت منداڵەکە تووشی تێکچوونی رەفتاری، شڵەژانی دەروونی و خەمۆکی ببێتەوە.
د. نەشمیل رەسوڵ ئەوەی گوت کە زەبری دەروونیی دوای رووداوەکان لە منداڵدا دەشێت لە تەمەنی گەورەییدا زۆر بە زەقی رەنگبداتەوە و کەسەکە تووشی کێشەی کەسی و خەمۆکی ببێت.
هەر بۆیە پێشنیاز دەکات، پاڵپشتیی خێزانی لەو قۆناخەدا گرنگە و ئەگەر لە دۆخێکی سەختیشدا بێت ئەو منداڵە، پێویستە رێنوێنیی دەروونیی تایبەت وەربگرێت.



