رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ رایدەگەیێنێت، تەماتە مادەی لایکۆپێنی تێدایە کە دژی شێرپەنجەیە بەتایبەت شێرپەنجەی پڕۆستات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26-8-2026 د. یادگار شوانی پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ بە رووداوی راگەیاند، ئەگەر رۆژانە تەماتە بخورێت ئەوا 10٪ بۆ 20٪ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات کەم دەکاتەوە.
تەماتە یارمەتیدەرە لەمانەی خوارەوە؛
کەمکردنەوەی پەستانی خوێن
دژەهەوکردن
کەمکردنەوەی ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە
بەهێزکردنی بەگریی جەستە
دابەزاندنی رێژەی چەوریی خوێن
درەوشانەوەی پێست
پتەوکردنی ئێسکەکان
هەروەها ئەوەشی باس کرد کە ئەوانەی گورچیلەکانیان لاوازە باشترە تەماتە نەخۆن، چونکە رێژەی پۆتاسیۆم زیاد دەکات.

.png&w=3840&q=75)
