رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هۆشداری دەدات و دەڵێت، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری "خۆراکە زۆر دەستکاریکراوەکان" لە رێگەی یاساوە رووبەڕووی ئەو حکومەتانە دەبنەوە کە دەیانەوێت رێوشوێنی تەندروستی بۆ کەمکردنەوەی قەڵەوی بگرنەبەر.
بە گوتەی رێکخراوەکە، ئەم کۆمپانیایانە سکاڵای یاسایی بەکاردەهێنن بۆ وەستاندنی ئەو سیاسەتانەی کە ئامانجیان کەمکردنەوەی بەکاربردنی بەرهەمەکانیانە، بۆ نموونە کاتێک حکومەتێک دەیەوێت باج بخاتە سەر خواردنەوە شیرینەکان، ریکلامکردن بۆ منداڵان قەدەخە بکات، یان فرۆشتنیان لە قوتابخانەکاندا سنووردار بکات، رووبەڕووی هەڕەشەی یاسایی دەبێتەوە، ئەو کۆمپانیایانە بە بیانووی ئەوەی کە حوکمەتەکان مافی بازرگانیکردنیان پێشێلدەکەن یاخود داوا دەکەن.
ئەم کارە وادەکات هەوڵەکانی حکومەتەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەڵەوی و نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەک شەکرەی جۆری 2، نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە، سست ببن یان بوەستن.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە کاتێک کۆمپانیاکان رێگری لەم سیاسەتە تەندروستییانە دەکەن، زیان بە تەندروستیی گشتی دەگەیەنن و رێگر دەبن لەوەی خەڵکی بژاردەی تەندروستتریان هەبێت.

