رووداو – تەندروستی
پێکهاتەیەکی سرووشتی لەنێو هەناردا هەیە، دەتوانێت فەرمانەکانی ماسوولکەی دڵ باشتر بکات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم بکاتەوە.
لە بەریتانیا توێژینەوەیەک کراوە و دەریخستووە، مادەیەک بە ناوی "یوڕۆلیسین ئەی" لە جەستەدا دوای خواردنی خۆراکە رووەکییەکان وەک هەنار، گوێز و توو دروستدەبێت، سوودێکی یەکجار گەورە بە دڵ دەگەیێنێت.
د. جۆزێف بۆرگۆین، پسپۆڕی بایۆلۆژیی دڵ لە کۆلێژی شاهانەی بەریتانیا دەریخستووە، ئەم مادە سرووشتییە یارمەتیی ماسوولکەی دڵ دەدات بە شێوازێکی زۆر باشتریش پشوو بدات و خاو ببێتەوە، بە جۆرێک لە تاقیکردنەوەکاندا کارایی دڵ تاوەکو 80٪ بەهێزتر بووە.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، نەخۆشییەکانی دڵ هۆکاری سەرەکیی مردنن لە جیهاندا، نزیکەی 64 ملیۆن کەس لە جیهاندا بە دەست پەککەوتن یان لاوازیی دڵەوە دەناڵێنن. نیوەی ئەم حاڵەتانەش پەیوەندییان بە سەختی و رەقبوونی ماسوولکەی دڵەوە هەیە کە چارەسەرکردنیان قورسە.



