رووداو – هەولێر
هەڵمەتی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا لە پاڕکی شاری هەولێر راگەیەندرا و داوا لە هاونیشتیمانیان دەکرێت خۆیان بکووتن.
د. بێریوان ولیا، بەرپرسی پاراستنی تەندروستی لە هەڵمەتی راگەیاندنی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا بە رووداوی راگەیاند، هەموو هاونیشتمانییەک بۆی هەیە ڤاکسین وەرگرێت بەڵام گرووپی مەترسیدار زیاتر پێویستیان بە ڤاکسین هەیە وەکو ( بەساڵاچوان، منداڵی خوار پێنج ساڵی، نەخۆشی درێژخایەن و کارمەندانی تەندروستی)، تەنیا ئەو کەسانە ناتوانن وەریگرن کە هەستیاریان بە ڤاکسینەکە هەیە.
د.بێریوان دەڵێت، "48 هەزار ڤاکسین گەیشتۆتە هەولێر و ئەگەر پێویستی کرد زیاتریش داوا دەکەین".
بەرپرسی پاراستنی تەندروستی داوا لە هاووڵاتیان دەکات، سەردانی بنکە تەندروستییەکان بکەن و خۆیان بکووتن هەروەها کارتی نیشتمانیش لەگەڵ خۆیان ببەن، ئەوانەشی لە خانەی بەساڵاچوانن یان لە زیندانن، تیمێکی تایبەتیان بۆ دابین دەکرێت.


