رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە سلۆڤاکیا دەریخستووە، خۆراکە زۆر دەستکاریکراوەکان چەورییە سوودبەخشەکانی نێو خوێن کەمدەکەنەوە و مەترسییەکانی سەر کۆئەندامی سووڕی خوێن زیاد دەکەن.
د. برانیسلاڤ ڤۆهنۆت، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایگەیاند، خواردنی بەردەوامی ئەو خۆراکانە، وەک بەرهەمە پیشەسازییەکان، شیرینییە دەستکردەکان و خواردنە خێراکان، راستەوخۆ ئاستی چەوریی سیانی (Triglycerides) بەرزدەکاتەوە و کۆلیسترۆڵی باش (HDL) کەمدەکاتەوە.
د. برانیسلاڤ ڤۆهنۆت، جەختی لەوەش کردووەتەوە، کەمکردنەوەی خۆراکە زۆر دەستکاریکراوەکان و گۆڕینیان بە خۆراکی سرووشتی و فرێش، هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵ و کۆئەندامی سووڕی خوێن.



