رووداو - تەندروستی
دوای ئەوەی لافاو لە شاری هەولێر روویدا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا، لە کاتی روودانی کارەساتی سرووشتی هاونیشتمانیان پێویستیان بە هێڵە پزیشکی و فریاگوزاریەکان دەبێت بە ژمارە 122 لە کوردستان.
د. رێزان ئەنوەر محەممەد ئەمین، بەڕێوەبەری بەشی کردە پزیشکییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، تیمی کردە پزیشکییەکانی فریاکەوتنی خێرا 122ـی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر 208 کەسیان رزگارکردووە لە لافاوەکەی هەولێر، ئەمەش لەڕێگەی 10 تیمی تەندروستی و 6 ئەمبوڵانسەوە بووە.
د. رێزان ئەنوەر رایگەیاند، لەنێو رزگارکراواندا 5 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران، کە یەکێکیان بۆ نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵبوون بوو، هەروەها تەرمی 1 کەسیش دۆزرایەوە.
د. نەبەز سەدرەدین، بەڕێوەبەری نەخۆشییە گوازراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کارووباری تەندروستی هەولێر گووتی، بەهۆی لافاوەکەوە هیچ نەخۆشییەک بڵاونەبووەتەوە و ئاوی ماڵانیش پیس نەبووە، چونکە بەردەوام چاودێری دەکرێت.


.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)