رووداو - تەندروستی
د. بێریڤان عەدنان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، خواست لەسەر کوتانی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا زۆر بووە و هاونیشتمانێکی زۆر رووی لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان کردووە.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر دەریخستووە، بڕی یەکەمی ڤاکسین لە پارێزگای هەولێر کە 51,000 ژەم بوو. هەروەها، بەهۆی زیادبوونی هۆشیاریی هاونیشتمانیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، داوایان کردووە بڕێکی زیاتریان بۆ دابینبکرێت.
د. بێریڤان عەدنان، دەڵێت "سەنتەری خانەنیشینان یەکەم شوێن بوو کە ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا بۆ 250 هاونیشتمانی دابینکرا و بڕیارە سێشەممە 10-11-2026 هەڵمەتێکی هاوشێوە لە خانەی بەساڵاچووان بەڕێوەبچێت".
ئەم پزیشکە ئاماژە دەدات، هەموو کەسێکی سەرووی تەمەن 6 مانگ دەتوانێت ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا وەربگرێت، بەڵام وەرگرتنی ڤاکسینەکە بۆ چەند توێژێک پێویستە، لەوانەش؛ ئەو کەسانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، خانمانی دووگیان، سەربازان و بەندکراوان.


.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)