رووداو - تەندروستی
لە تاقیگەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر کێچ لە ئەمریکا هۆکاری بڵاوبوونەوە و زیاتر هاندانی کێچەکان بەرەو لای مرۆڤ ئاشکرا دەکرێن و بڵاوبوونەوەی کێچەکان لە ئەمریکا بووەتە کێشەیەکی سەرەکی و زۆرترینیش لە ویلایەتی ئیلینیۆسە.
دامەزراوەی نیشتمانیی کۆنتڕۆڵکردنی گەنە لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، 20٪ـی ئەمریکییەکان گەستراوی کێچن و تووشبووی نەخۆشییەکی بە کێچ گواستراوەن. کە زۆرترین قوربانییەکان لە شیکاگۆ و لۆس ئەنجڵسن.
کریستۆڤەر هەیس، توێژەری کێچ لە زانکۆی باکووری ویلایەتی کارۆلینا دەڵێت: کێچەکان، مێروویەکی بچووکی خوێنمژن، دەکرێت جگە لە شوێنی نووستن، لە هەر شوێنێکی دیکە بەدی بکرێن. ئەوان دەتوانن بۆنی هەناسەی مرۆڤ بکەن لەڕێگەی ناسینەوەی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن، بۆ ئەوەی گازی لێبگرن و خوێنی بمژن.
پسپۆڕێک شووشتن و وشککردنەوەی جل پێشنیاز دەکات و توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، لەڕێگەی هەناسەدانی مرۆڤەوە کێچەکان بەرەو لای مرۆڤ دێن و هەناسەیان دەناسنەوە.
ئیریک براون، بەڕێوەبەری خزمەتگوزارییە تەکنیکییەکانی کۆمپانیایەکی لەنێوبردنی گەنە دەڵێت ''ئەگەر بتەوێت پێش ئەوەی بگەیتە ماڵەوە، کێچەکان لەنێو ببەیت، دەبێت جلوبەرگەکانت جیا بکەیتەوە، کە گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەکەیت و لەنێو جانتاکەت گەنەت بینیوە، بیانخەرە دەرەوە و تێکەڵی جلوبەرگی دیکەیان مەکە. یاخود هەموو جلوبەرگەکانت بخەرە نێو وشککەرەوەیەک و بۆماوەی 20 بۆ 30 خولەک لەسەر پلەی گەرمیی بەرز وشکیان بکەرەوە''.
کێچ، دەتوانێت لە درزە باریکەکانی کەلوپەل، نێو جلوبەرگ و کەتان و دۆشەکدا خۆیان بشارنەوە و پیسیی بڵاو بکەنەوە.


.png&w=3840&q=75)