رووداو-تەندروستی
دوو پیاو لە ئەمریکا دوای 38 ساڵ بۆیان دەرکەوت کە لە کاتی لەدایکبوونیان لە نەخۆشخانە گۆڕدراونەتەوە و سکاڵایان لەسەر نەخۆشخانەکە تۆمار کرد.
چیرۆکەکە کاتێک دەستیپێکرد کە یەکێک لە پیاوەکان بە ناوی کایل بیلین، پشکنینێکی DNA وەک دیاریی کریسمس وەردەگرێت، دوای پشکنینەکە دەردەکەوێت کە پوری راستەقینەی کەسێکی دیکەیە، دواتر جێرمی مۆریسۆن، کە خزمی ئەو پورە بوو پشکنینی DNA دەکات و بۆیان روون دەبێتەوە کە 38 ساڵ لەمەوبەر لە نەخۆشخانە لەگەڵ یەکتر گۆڕدراونەتەوە.
ئێستا هەردووکیان سکاڵایان لەسەر سەنتەری پزیشکیی یونیتی لە گرافتۆن لە ویلایەتی داکۆتای باکوور لە ئەمریکا تۆمارکردووە و داوای قەرەبوو دەکەن، نەخۆشخانەکەش دەڵێت، هیچ بەڵگەیەک نییە کە ئەوان ئەو هەڵەیەیان کردبێت و تۆمارەکانی ساڵی 1988 لەبەردەستدا نەماون.
ئیڤلین نیوتن، ئەو خانمەی کە یەکێک لە کوڕەکانی بەخێوکردووە، دەڵێت، "هەست دەکەم ئەو ژیانەم لێ دزراوە کە دەبوو لەگەڵ کوڕە راستەقینەکەمدا بم."
هەردوو پیاوەکە هەتاوەکو ئێستا رووبەڕوو یەکتریان نەبینیوە.



.png&w=3840&q=75)