رووداو-تەندروستی
توێژەران ئامێرێکی نوێی شیکاریی هەناسەیان پەرەپێداوە کە هەستەوەرێکی کیمیایی تێدایە و لە رێگەی یەک هەناسەوە دەتوانێت بزانێت کەی جەستەت لە پرۆسەی سوتاندنی چەوریدایە.
زانایانی پەیمانگەی فیدراڵی تەکنەلۆژیای زیورخ لە سویسڕا ئاماژە بەوەدەکەن ئامێری "Nutrion"یان خستووەتە بازاڕەوە کە کە بە یارمەتیی مۆبایل کاردەکات، دەتوانێت گەردی ئەسیتۆن (acetone) لە هەناسەدا بپێوێت کە لە کاتی سوتاندنی چەوریدا دەردەدرێت، پرۆسەکە نزیکەی 90 چرکە دەخایەنێت و وردییەکەی هاوتای ئامێرەکانی نێو تاقیگەیە.
پەیمانگە سویسڕییەکە ئاشکرای دەکات ئەم تەکنەلۆژیایە، دەتوانێت یارمەتیی خەڵک بدات بۆ چاودێریکردنی زیندەچالاکییەکانی جەستە و رێگە بە پزیشکان دەدات چارەسەری کەسی بۆ قەڵەوی، شەکرە، فێ و حاڵەتە مێتابۆلییەکان دابنێن.
ئاندریاس گونتەر، لە پەیمانگەی فیدراڵی تەکنەلۆژیای زیورخ (ETH Zurich) و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، دەڵێت: "ئەگەر بمانەوێت ئەو زانیارییانە بۆ نەخۆشەکان بەردەست بکەین، پێویستە ئەو تەکنەلۆژیایانە بچووک بکەینەوە بۆ ئامێری بچووک و ئاسان بۆ بەکارهێنان."



.png&w=3840&q=75)