رووداو- تەندروستی دەزگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) دەرمانێکی نوێی کۆمپانیای ئاوتلووک تراپیوتیکسی بۆ چارەسەری جۆرێکی نەخۆشیی چاو پەسند کرد. کۆمپانیاکە، کە بنکەکەی لە نیوجێرزییە، رەزامەندیی بۆ دەرمانی لیتیناڤا (Lytenava) کە بۆ چارەسەری پوکانەوەی ماکولاری پەیوەست بە تەمەن (AMD) بەدەستهێنا، کە نەخۆشییەکی درێژخایەنی چاوە و دەبێتە هۆی لێڵبوونی بینین و هۆکارێکی سەرەکیی نابیناییە لەنێو کەسانی بەساڵاچوودا. دەرمانەکە پێکهاتەی بێڤاسیزوماب تێدایە کە دژەتەنێکی پەسندکراوی FDAـیە، رێگریکری لە گەشەی ئەو بۆڕییە خوێنە نائاساییانە دەکات کە زیان بە تۆڕی چاو دەگەیێنن. ئاوتلووک، رایگەیاندووە بەپێچەوانەی ئەو پێکهاتانەی لە چارەسەرییەکانی شێرپەنجەوە وەرگیراون، لیتیناڤا بەتایبەتی بۆ بەکارهێنان بە شێوەی دەرزی بۆ نێو چاو (intravitreal) دروستکراوە. کۆمپانیاکە، پێشبینی دەکات دەرمانەکە بۆ ماوەی 12 ساڵ مافی فرۆشتنی تایبەتی لە بازاڕی ئەمریکادا هەبێت و پلانی هەیە پێش کۆتایی ئەمساڵ دەرمانەکە بۆ نەخۆشەکان بەردەست بکات.
تەندروستی25-07-2026ئەنگوستیلەیەکی زیرەک لە رێگەی ئارەقەوە چاودێریی شەکری خوێن و چەندین نیشانەی دیکە دەکات
تەندروستی25-07-2026د. هودا ئەحمەد: نەبوونی کارەبا و بەرزیی پلەکانی گەرما کۆرپەلەی خانمانی دووگیان دەخەنە مەترسییەوە