رووداو - تەندروستی
ئێستا لە ئەمریکا خەڵک هاندەدرێت بۆ ئەوەی ئەو خۆراکانە بخۆن کە پێش هەزاران ساڵ مرۆڤ دروستیان کردووە. نوێترین رێنوێنییە تەندروستییەکانی حکومەتی ئەمریکا، هانی هاووڵاتییان دەدات کە خۆراکە ترشێندراوەکان زیاتر بخۆن، بۆ ئەوەی ریخۆڵە و گەدەیان تەندروستتر بن.
ئەو هەوڵانە بە سەرۆکایەتیی رۆبێرت ئێف کێنێدی، وەزیری تەندروستیی ئەمریکایە و لەپێناو ئەوەیە کە هاووڵاتییان کەمتر نەخۆش بکەون و کۆئەندامی هەرسیان باشتر کار بکات.
د. لیسا گانگژوو، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس لە ئەمریکا دەڵێت ''تەندروستیی ریخۆڵە و خۆراکە ترشێندراوەکان لەم کاتەدا باسی گەرمە. تەندروستیی ریخۆڵە بریتییە لە هەبوونی ریخۆڵەیەکی باش و تەندروست، واتە هەموو بەشەکانی کۆئەندامی هەرس لە دەمەوە تاوەکو کۆتایی بە باشی کاربکەن و بەکتریا سوودبەخشەکانی نێوی چالاک بن، ئەمەش دەکرێت ئەو خۆراکانە یارمەتیدەر بن لەوە''.
ماست یەکێکە لە خۆراکە ترشێندراوەکان لەهەمانکاتیشدا شەرابیش هەر وایە، بەڵام مەرج نییە هاندی باشترکردنی تەندروستیی ریخۆڵە و بەکتریا سوودبەخشەکان بدەن.
د. لیسا گانگژوو، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس لە ئەمریکا دەشڵێت: بیرە و شەراب خواردنەوەی ترشێندراون، بەڵام مەرج نییە پرۆبایۆتیک بن. ئەگەر کاریگەرییەکیشیان هەبێت، زیاتر بەشێوەیەکی نەرێنی کار لە بەکتریا سوودبەخشەکانی خۆمان دەکەن. هەندێک خواردنی وەکو میوە و سەوزەی فرێش، نیسک، کە بە خواردنەکانی سیستمی خۆراکیی دەریای ناوەڕاست ناسراون، ئەوانەن کە لە راستیدا سوود بە بەکتریا سوودبەخشەکانی ریخۆڵە دەگەیێنن.
هەوێنکردن یاخود ترشاندن پڕۆسەیەکە کە تێیدا میکرۆبە سرووشتییەکانی وەکو بەکتریا، خۆراکەکە شی دەکەنەوە و دەیترشێنن و دەیپارێزن.
هەر بۆیە پسپۆڕان هۆشداری دەدەن کە ئەو خۆراکانە بە شێوەی هاوسەنگ بخورێن و لەژێر سەرپەرشتیی پزیشکدا بێت.

.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)
