رووداو - تەندروستی
بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بابەتی نرخدانان پڕۆسەیەکی نێو بەڕێوەبەرایەتییەکەیە و هۆکاری گرانییەکەی، جیاوازیی رێنوێنییەکانی وەرگرتن و مامەڵەکردنە لەگەڵ دەرمان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1-10-2026 دکتۆر عیسا عەبدولڕەحمان، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێمی کوردستان KMCA لە بووڵتەنی تەندروستیدا گوتی: پێویستە هەموو دەرمانخانەیەک پابەند بێت بەو نرخەی کە لەسەر ستیکەری دەرمان دانراوە، بەڵام رێکخستنی نرخی دەرمان لەنێوان ستیکەری هەرێمی کوردستان و عێراق پێویستیی بە مەرجی تایبەتی هەیە.
دکتۆر عیسا عەبدولڕەحمان دەڵێت: لە شەش مانگی رابردوودا بڕی 70 ملیار دینار نرخی دەرمان کەم کراوەتەوە و پارە گەڕاوەتەوە بۆ هاونیشتمانییان، بەجۆرێک هەندێک دەرمان نیو هێندە نرخ دابەزیوە.
ئەوەشی باس کرد کە هەر بەرهەمێک ستیکەری بەڕێوەبەرایەتییەکەی لەسەر بێت، مانای وایە شیاوە بۆ بەکارهێنان و بە فیلتەرە زانستییەکاندا رۆیشتووە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداوی تەندروستی، چەندین دەرمان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە نرخی جیاواز دەفرۆشرێن لەکاتێکدا هەمان دەرمانن و هی هەمان کۆمپانیان. نرخەکانیش هیە بەشێکیان دووهێندەیە و بەم شێوەیەن؛ (هەرچەندە دکتۆر عیسا دەڵێت کە ئەمانە نرخی کۆنن و ئێستا نرخی ئەو دەرمانانە لە هەرێمی کوردستان کەمتر بوونەتەوە).
دەرمانی ARBITEN
ستیکەری کوردستان: 17000
ستیکەری عێراق: 145000
دەرمانی ARBITEN PLUS
ستیکەری کوردستان: 17000
ستیکەری عێراق: 92500
دەرمانی EDARBYCLOR
ستیکەری کوردستان: 43000
ستیکەری عێراق:34750
دەرمانی uralyt-u
ستیکەری کوردستان: 28250
ستیکەری عێراق: 25500
دەرمانی levetiracetam
ستیکەری کوردستان: 37000
ستیکەری عێراق:27500
دیکۆزاڵ
ستیکەری کوردستان: 4000
ستیکەری عێراق:2750
دەرمانی nebilok
ستیکەری کوردستان:13000
ستیکەری عێراق:8250
دەرمانی piax
ستیکەری کوردستان: 16750
ستیکەری عێراق:14000
دەرمانی convulex retart
ستیکەری کوردستان: 19000
ستیکەری عێراق:13000
دەرمانی zahra
ستیکەری کوردستان:10000
ستیکەری عێراق:5750
دەرمانی cadora
ستیکەری کوردستان: 17000
ستیکەری عێراق:15000
دەرمانی mebo
ستیکەری کوردستان: 15250
ستیکەری عێراق:12000
دەرمانی clotexia
ستیکەری کوردستان: 47000
ستیکەری عێراق:38000
دەرمانی Celebrex
ستیکەری کوردستان: 23750
ستیکەری عێراق:21250
دەرمانی Aylide
ستیکەری کوردستان: 12000
ستیکەری عێراق: 9750
دەرمانی Amlotad
ستیکەری کوردستان: 6500
ستیکەری عێراق: 5000


