رووداو - تەندروستی
پڕۆفیسۆرێکی وردی بواری شەکرە و کوێرەڕژێنەکان ئاشكرای دەکات، لەنێو منداڵاندا نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو زیاد بووە، هۆکارەکەش ئاشکرا دەکات.
پڕۆفیسۆر د. ئازاد عەبدولجەبار، پسپۆڕی وردی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان بە رووداوی گوت، منداڵ لە تەمەنی چوونە قوتابخانە زیاتر تووشی شەکرە دەبن، چونکە هەوکردنیان زۆر دەبێت و شێوازی ژیانیشیان تێکدەچێت.
ئەو دەڵێت: پێویستە دایک و باوکان بە وریایی زیاترەوە چاودێریی منداڵەکانیان بکەن بۆ ئەوەی قەڵەو نەبن و رێگریان لێ بکەن کە تووشی شەکرە ببن.
پێنج رێگەی نایاب بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شەکرە
1- دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش
* هەفتانە 2 کیلۆ
2- وەرزش
* راکردن و مەلەکردن
* رۆژانە 30 خولەک بەپێ رۆیشتن
3- خۆراکی سرووشتی
* سەوزە و میوە
* دانەوێڵە
4- خواردنی چەورییە ناتێرەکان
* گوێز و بادەم
* ماسی
5- رێژیمی خۆراکی
* هەمەرەنگی خۆراکی رۆژانە
* کەمکردنەوەی خوێ و شەکر



