رووداو - تەندروستی
پزیشک و پڕۆفیسۆرێکی سەنتەری دڵ لە دهۆک ئاشکرای دەکات، 31٪ـی نەخۆشەکانی سەنتەرەکە گەنجانن کە تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و گیرانی لوولەکانی خوێن بوون.
ئەمڕۆ هەینی 26-6-2026 پڕۆفیسۆر د. ئەمین مووسا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە کە سەرۆکی بۆردی کوردستانیی پسپۆڕییەکەیە لە دهۆک بە رووداوی راگەیاند، ئێستا گەنجان زیاتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان، هۆکارەکەش ئاشکرا دەکات.
پڕۆفیسۆر د. ئەمین مووسا چیرۆکێک دەگێڕێتەوە کە گەنجێکی 29 ساڵ تووشی جەڵتەی دڵ بووە و بردراوە بۆ سەنتەری دڵ لە دهۆک، ئەو پسپۆڕەش قەستەرەی بۆ کردووە.
لەبارەی هۆکارەکانیشەوە ئەمانە دەگرێتەوە؛
- جگەرە و نێرگەلە و ڤەیپکێشان
- بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
- بەرزبوونەوەی چەورییەکانی خوێن
- گوشاری دەروونی و دڵيڕاوکێ


