رووداو-تەندروستی نوێنەرانی پزیشکانی دانەمەزراو لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆبوونەوە و تێیدا مووچەی 600 هەزار دیناریان بۆ پێشنیازکراوە تاوەکو ساڵی 2027، بەڵام پزیشکان دەڵێن بایکۆتیان بەردەوامە. دکتۆر ئیبراهیم محەممەد نوێنەری پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، نوێنەری پزیشکانی دانەمەزراوی چەند پارێزگەیەکی عێراق کە وەزارەتی تەندروستی خۆی پارێزگەکانی دیاریکردبوو لەگەڵ سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی حکومەت کۆبوونەوە و تەنیا 10 خولەک رێگە دراوە قسە بکەن. بە گوتەی دکتۆر ئیبراهیم لە کۆبوونەوەکەدا کە عەلی فالح زەیدی سەرۆکوەزیران، فالح ساری وەزیری دارایی و د. عەبدولحوسێن موسەوی وەزیری تەندروستی ئامادەی بوون، وەزیری تەندروستی مووچەی 750 هەزار دیناری پێشنیاز کردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە کە تەنیا 500 هەزار دیناریان بۆ دابین دەکرێت. دکتۆر ئیبراهیم محەممەد دواتر، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای کردووە تاوەکو 1-1-2027 بە مووچەی 600 هەزار دینار دەوام بکەن و دوای ئەو بەروارە، مووچەکەیان دەبێتە زیاتر لە ملیۆنێک دینار و لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی دادەمەزرێن. دکتۆر ئیبراهیم محەممەد، گوتی، "بۆ ئێستا خۆپیشاندانمان راگرتووە، بەڵام بایکۆتکردنمان بەردەوامە."
تەندروستی07-06-2026تەندروستی عێراق؛ هاوڵاتیان ئاگاداربن و نەکەونە داوی نرخی هەرزانی بۆتۆکس لە سەنتەرە نایاساییەکان
تەندروستی07-06-2026لە عێراق ئەو کەسانەی بۆتۆکسی ساختەیان لێدراوە، دوای 10 رۆژ تووشی نیشانەی مەترسیدار بوون