رووداو-تەندروستی
ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی رووسیا، پشتیوانیی خۆی بۆ پڕۆژەیەکی نوێی زانستی راگەیاندووە کە ئامانج لێی رووبەڕووبوونەوەی پیری و درێژکردنەوەی تەمەنی مرۆڤە لە داهاتوودا.
پووتین فەرمانی بە حکومەت کردووە کە پشتیوانیی تەواوی ئەو پڕۆژەیە بکات کە لەلایەن زانایانی بواری بۆماوەزانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، پڕۆژەکە بریتییە لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای بۆماوەیی بۆ چارەسەرکردنی ئەو گۆڕانکارییانەی کە بەهۆی بەتەمەنچوونەوە لە جەستەی مرۆڤدا روودەدەن.
پڕۆژەکە بەناوی "بەرنامەی فیدراڵی بۆ گەشەپێدانی تەکنەلۆژیای بۆماوەیی"ـە و بڕیارە تاوەکو ساڵی 2027 بەردەوام بێت، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم بەرنامەیە، پەرەپێدانی چارەسەرە بۆ ئەو نەخۆشییانەی کە پەیوەستن بە پیرییەوە، هەروەها زیادکردنی تێکڕای تەمەن لە رووسیا.
جێگەی باسە،ماریا ڤۆرۆنتسۆڤا کچە گەورەکەی پووتین کە پسپۆڕێکی بواری بۆماوەزانییە، یەکێکە لەو کەسانەی کە رۆڵی سەرەکی لەم پڕۆژەیەدا دەبینێت.
