رووداو - تەندروستی
بەپێی نوێترین رێنوێنییەکان و سەرچاوەکانی ناوەندی پزیشکیی مایۆکلینیک، سەرخەوشکاندن دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی وزە بۆ جەستە و باشترکردنی باری دەروونی، بەڵام مەرجی تایبەت بۆ ئەمە هەیە.
مایۆکلینیک جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەگەر کەمخەویت یان تەنیا بەدوای رێگەیەکدا دەگەڕێیت بۆ پشوودان، رەنگە بیر لە سەرخەوشکاندن بکەیتەوە، بەڵام سەرخەوشکاندن لە کاتێکی هەڵەی رۆژدا یان نووستن بۆ ماوەیەکی زۆر دەکرێت پێچەوانەی ئامانجەکەت کار بکات و کاریگەریی خراپی هەبێت.
سوودەکانی سەرخەوشکاندن چین؟
- پشوودان.
- کەمتر هەستکردن بە ماندووبوون.
- زیاتر چالاکبوون.
- باشتربوونی باری دەروونی.
- باشتربوونی ئەدای کارکردن، لەنێویاندا کاردانەوەی خێراتر و بیرەوەریی باشتر.
لایەنە خراپەکانی سەرخەوشکاندن چین؟
سەرخەوشکاندن بۆ هەموو کەسێک گونجاو نییە بەتایبەت ئەوانەی شەوانە کێشەی خەوتنیان هەیە یاخود ئەوانەی هەستیارن بە شوێنی خەویان. سەرخەوشکاندن دەکرێت ببێتە هۆی هەستکردن بە گێژی و خەواڵوویی یان لەوانەیە ئەگەر ماوەکەی درێژ بێت کاریگەری لەسەر خەوی شەوانە بکات، نووستنی زیاتر لە کاژێرێک سەرخەوشکاندن لە رۆژێکدا مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی بەرزیی پەستانی خوێن، شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەکات.
مایۆکلینیک ئەمانەش پێشنیاز دەکات
- سەرخەوشکاندن بکەوێتە شەش بۆ حەوت کاژێر پێش خەوی ئاسایی شەوان، واتە ئەگەر کاژێر 10ـی شەو بخەویت، باشترە کاژێر 3ـی دوای نیوەڕۆ سەرخەوشکاندنێکی کورت هەبێت.
- سەرخەوشکاندن بۆ ئەوەی کواڵیتیی خەوی شەوان تێکنەدات، پێویستە سنووردار بێت و لەنێوان 30 بۆ 120 خولەک بێت.



